به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك تووشبووانى كۆرۆنا دواى 11 رۆژ له تووشبوونیان ناتوانن ڤایرۆسه‌كه بگوازنه‌وه، هه‌رچه‌نده پشكنینه‌كانیشیان ئه‌رێنى بێت.
سه‌نته‌رى نیشتمانى نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان و ئه‌كادیمیاى پزیشكى له سه‌نگاپوور توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ماوه‌ى چالاكى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجام داوه و پوخته‌ى توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
حوره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تووشبووى كۆرۆنا له رۆژانى سه‌ره‌تادا بۆ كه‌سانى تر مه‌ترسییه
به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنان له دواى 11 مین رۆژى تووشبوونیان ناتوانن ڤایرۆسه‌كه بگوازنه‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان بڕێك ڤایرۆسیان له 73 تووشبوو وه‌رگرتووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه دواى 11 رۆژ ڤایرۆسه‌كه ناتوانرێ له نه‌خۆشه‌كه جیا بكرێته‌وه و دووباره چالاك بكرێته‌وه.
لیو سین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه گوتوویه‌تى، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه كه‌سى تووشبوو دواى 11 رۆژ گوێزه‌ره‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه نییه.
له‌وه‌ته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆشخانه‌كانى ته‌واوى دنیا، كاتێك تووشبووى كۆرۆنا به بێ مه‌ترسى ده‌زانن كه چه‌ندان پشكنینى بۆ ده‌كرێت و هه‌مووشیان نه‌رێنێ ده‌رده‌چن.
به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا دواى 11 رۆژ له تووشبوونیان مه‌ترسییان بۆ ده‌وروبه‌ریان نییه.