رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، عێراق بۆ دابیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى داواى كۆمه‌كى دارایى له وڵاتانى كه‌نداو كردووه و ئه‌وانیش مه‌رجى ئه‌وه‌یان هه‌یه حكوومه‌تى نوێى عێراق له‌سه‌ر خاكى خۆى سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران دابنێت.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێك ئاشكراى كردووه، عێراق بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى په‌ناى بردووه‌ته به‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى.
عێراق داواى هاوكاریى له كوێت و سعوودیه و ئیمارات كردووه
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئایار ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه كردووه، كه گوتوویه‌تى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق و وه‌زیرى نه‌وت به وه‌كاله‌ت ده‌ستى به گه‌شتێك كردووه بۆ وڵاتانى كه‌نداو به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوكارى دارایى بۆ وڵاته‌كه‌ى دابین بكات.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى عێراق له‌م هه‌وڵانه ئه‌وه‌یه بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات.
سه‌رچاوه‌كان له كوێت و ئیمارات به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، عێراق داواى كۆمه‌كى دارایى له سعوودیه كردووه، به‌ڵام سعوودیه و ئیمارات داوایان له عێراق كردووه به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران له عێراق دابنێت.
له راپۆرته‌كه ئاشكرا كراوه، عێراق داواى سێ ملیار دۆلارى له سعوودیه كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا دووپاتى كردووه‌ته‌وه عێراق ده‌خوازێ په‌ره به به‌رژوه‌ندى ئابوورى سعوودیه له عێراق بدات.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه عێراق ده‌یه‌وێ داوا له كوێت بكات قه‌رزه‌كه‌ى خۆى دوا بخات كه ساڵانه رێژه‌ى 3% داهاتى نه‌وتى عێراق ده‌بێت و ئه‌م قه‌رزه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى داگیركردنى له ساڵى 1990، ساڵانه له عێراقى وه‌رده‌گرێت.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا و گه‌نده‌ڵى، عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى بووه، چونكه به رێژه‌ى 95% بودجه‌كه‌ى له داهاتى نه‌وت دابین ده‌كرێت.