سه‌رباری میلشیاكان و هێزی سوپا و پۆلیس عێراقی، هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرا له سنووری داقووق له باشووری كه‌ركووك جێگیر كراون و یه‌كێتی باره‌گایه‌كی پێشكه‌ش كردن.
یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سنووری ناوچه‌ی حه‌فته‌غار "وشه"ی ئاگادار كرده‌وه، هێزێكی كاردانه‌وه‌ی خێرای عێراقی به‌مه‌به‌ستی خۆسه‌پاندنی زیاتر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و له باره‌گای ئاسایشی یه‌كێتی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه به‌هۆی خراپی باری ته‌ناهییه‌وه ناوه‌كه‌ی بڵاوناكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی دركاند، به‌رپرسانی یه‌كێتی له سنووری داقووق هه‌وڵیانداوه له رێی ئه‌نجوومه‌نه‌كان و قایمقامی ناوچه‌كه‌وه جێی ئه‌و هێزه بكه‌نه‌وه.
به‌رپرسێكى یه‌كێتى: ئه‌و هێزه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه
لای خۆیه‌وه هیوا ره‌شید، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هێزێكی كاردانه‌وه‌ی خێرا كه هێزێكی عێراقییه هاتوونه‌ته ناوچه‌ی حه‌فته‌غار له سنووری داقووق بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌گایی پێشتری ئاسایشی یه‌كێتی جێگیربن.
پێوه‌ست به هاتنی ئه‌و هێزه، ئیدریس عادل، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و هێزه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هاتوون و ده‌یانه‌وێ پاش جه‌ژن به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچه‌كه جێگیربن.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ناوچه كوردستانییه‌كان بوونه‌ته مه‌یدانی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندان هێزی عێراقی و رۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ناهیی له‌و سنوورانه به‌ره‌و خراپی ده‌چێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی