جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییانى هه‌ولێر به ته‌واوى پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بوون و هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، له دووه‌م رۆژی جه‌ژن كارئاسانی بۆ جووتییاران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له كێلگه‌كانییان به‌رووبوومی كشتوكاڵی بگوازنه‌وه بۆ عه‌لوه‌كان، هه‌روه‌ها دوكانی سه‌وزه و میوه له گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن.
قه‌ره‌بالغی دروست نه‌بووه و هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار نه‌كراوه
روونی كرده‌وه، سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كانیش هاوشێوه‌ی ماركێته‌كان ده‌كرێت كراوه بن، به‌ڵام تا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتی، تاڕاده‌یه‌كی باش هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بوونه و له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه به‌شێوه‌یه‌كی خۆپارێزی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانی كه ئه‌نجامدراون ئه‌وی خسته‌ڕوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش و پلان بۆ دارێژراو به‌ڕێوه ده‌چێت و قه‌ره‌بالغی دروست نه‌بووه و هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ رۆژى قه‌ده‌غه‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ڕۆژانی جه‌ژن تێكه‌ڵاویان زۆرتره ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات.