زانا چیینییهكهی به "خاتوونی شه‌مشه‌مه‌كوێره" ناسراوه، هۆشداریی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی تر ده‌دات و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات خۆپارێزی له دژی هه‌ر پهتایهتی نوێ كه ڕه‌نگه له داهاتوودا بێته كایه‌وه بگرنه به‌ر.
شی زینگلی، زانای ناسراوی چینی كه توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه و به خاتوونی شه‌مشه‌مه‌كوێره ناسراوه، له دوایین ده‌رئه‌نجامیدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی به‌م دواییه هاتوونه‌ته كایه‌وه، وه‌ك كۆرۆنا، هیچی تر نییه جگه له سه‌ره‌تایه‌ك بۆ زنجیره‌یه‌ك ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیدارتر كه له داهاتوودا بڵاو ده‌بنه‌وه.
پێویستە ئاگەداری ئاژەڵە کێوییەکان بین
ئه‌و زانا چینییه كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی وۆهان بۆ زانستی توێژینه‌وه له ڤایرۆسه‌كانه، له لێدوانێكدا كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی چین (GCTN)ـی داوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، توێژینه‌وه‌كانی له‌م دواییانه‌دا له‌سه‌ر ڤایرۆسه نوێیه‌كان كراون، پێویسته به‌بێ په‌رده هه‌مووی باس بكرێت، تاوه‌كوو زانایان و حكوومه‌ته‌كان بتوانن به شێوه‌یه‌كی گونجاو هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن و خه‌ڵكییش هۆشداریی ته‌واویان هه‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ مرۆڤایه‌تی له‌م زنجیره په‌یایه بپارێزین و ژینگه‌كه‌ی به خاوێنی ڕابگرین، ده‌بێ توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڤایرۆسه نه‌ناسراوانه بكه‌ین كه ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له سروشتدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.