ئەنجامی پشکنینی بەرکەوتووانی تووشبووەکەی حاجیاوا ڕاگەیەندرا

:: AM:09:35:26/05/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی راپەڕین، ئەنجامی پشکنینی کەسوکار و بەرکەوتووانی تووشبووەکەی شارەدێی حاجیاوای راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی پشکنینی کەسوکار و بەرکەوتووانی تووشبووەکەی حاجیاوای ڕاگەیاند و دەرکەوت سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون.

سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ دووشەم تیمەکانمان نزیکەی 30 نموونەیان لە کەسوکار و بەرکەوتووانی تووشبووەکەی شارەدێی حاجیاوا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرت.

ڕوون کراوەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین. خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کە ژمارەیان 30 سامپڵ بوو نێگەتیف دەرچوو.



وشە - ڕێناس شابان