دوو کەسی تر لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:01:22:26/05/2020 ‌
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.

ئەمرۆ سێشەم 26ی ئایار، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران.

کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 504 کەس

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، یەکێک لە تووشبووەکان پیاوێكی تەمەن 38 ساڵی دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە شارەدێی گوێرە کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەمیش پیاوێکی تەمەن 29 ساڵی دانیشتووی شارەدێی عەنکاوەیە.

تا ئێستە کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 504 کەس، لەو ژمارەیە پێنج کەسیان گیانیان لەدەست داوە، 403 کەسیش بە تەواوی چاک بوونەتەوە.


وشە - ڕێناس شابان