قایمقامی هەولێر داواكاری لە هاووڵاتییان هەیە

:: PM:06:56:26/05/2020 ‌
قایمقامی هەولێر ڕێكار و بڕیارەكانی دوای جەژن ئاشكرا دەكات و داوا لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان بن.

داوا لە هاووڵاتییان دەكەن پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان ببن، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی نوێدایە 
ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، لە ڕاگەیەندراوێكی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ میدیاكان ڕوونی كردووەتەوە، لە ئەم شەو سەعات 12 ژیان هاوشێوەی پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە و رێكارەكانی جەژن كۆتاییان دێت.

قایمقامی هەولێر باسی لەوەشكردووە، كە داوا لە هاووڵاتییان دەكەن پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان ببن، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی نوێدایە و ئەگەر خەڵك پابەندی رێنوێنییەكان نەبێت، رەوشەكە خراپتر دەبێت.

ئەو گوتانەی قایمقامی هەولێر لە كاتێكە سەعات 12ـی ئەمشەو ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.

لە ڕوونكردنەوەیەكی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش باس لەوەكرابوو، كە داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆیان نەكردووە.




وشە - رامیار جەواد