سێیەم نەوتهەڵگری ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا

:: AM:10:00:27/05/2020 ‌

كۆمپانیاكانی بواری چاودێری كەشتییەكانی نەوت ئاشكرایان كرد، شەوی رابردوو سێیەم كەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی كە ئاڵای ئێرانی بەسەرەوە بووە، گەیشتووەتە سنووری دەریایی ڤەنزوێلا.

پیشتریش دوو كەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی بە هەمان رێدا نەوتیان بۆ ڤەنزوێلا گواستووەتەوە. ئەوان نەوتەكەیان بۆ چوار پاڵاوگەی ئەو وڵاتە ناردووە.

دووەم نەوتهەڵگر رۆژی دووشەم گەیشتە ڤەنزوێلا و لە لایەن وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا پێشوازی لێ كرا و سوپاسی ئێرانی كرد لەوەی لەو تەنگژەیەی لە بواری بەنزین لە وڵاتەكە هاتووەتە كایەوە، ئێران یارمەتی داوە.

نەوتهەڵگرەكەی تریش دوێنێ سێشەم گەیشتبووە كەنارەكانی ڤەنزوێلا و سەرجەم كەشتییەكانیش كاتێك دەربازی سنووری وڵاتەكە بوون، لە لایەن فڕۆكە و كەشتییە جەنگییەكانی ڤەنزوێلا خرانە ژێر چاودێری و پاراستنەوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا بەگشتیی ئەو نەوتهەڵگرانە یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلیان بۆ ڤەنزوێلا گواستووەتەوە. یەكشەمی رابردوو نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا لە تویتێكدا بە فەرمی سوپاسی ئێرانی كردبوو.
كەرتی پیشەسازی نەوتی هەردوو وڵات لە لایەن ئەمەریكاوە گەمارۆی ئابوورییان خراوەتە سەر.

پێیویستە بگوترێ ئەم گواستنەوە بازرگانییە لە كاتێكدا ئەنجام دراوە كە كەرتی پیشەسازی نەوتی هەردوو وڵاتی ئێران و ڤەنزوێلا لە لایەن ئەمەریكاوە گەمارۆی ئابوورییان خراوەتە سەر.

ترەمپ لەبارەی هەواڵی گەیشتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكان بۆ ڤەنزوێلا گوتوویەتی، سەرۆكی ڤەنزوێلا گەورەترین دزی دنیایە و ئێرانیش گەورەترین پاڵپشتیكاری تیرۆرە.






وشە - سلێمان تاشان