دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، دوو كوڕ كه برای یه‌كترن له سنووری شاره‌دێی جه‌باره‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رفێنران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، كه‌مال ئیبراهیم به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی ته‌لنه‌قاری نزیك به شاره‌دێی جه‌باره، دوو شۆفێری ده‌راسه كه برای یه‌كترن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه رفێنران.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڕفاندنه له سنووری جه‌باره ڕوو بدات
ڕوونی كرده‌وه، باوكی ئه‌و دوو كوڕه هێزه ته‌ناهییه‌كانی له ڕفاندنه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه به‌ره‌به‌یان بووه، ئاشكرایه كه ڕفاندنه‌كه‌یان پلان بۆ داڕێژراو بووه.
كه‌ریم مه‌حموود ئه‌فسه‌ری پۆلیسی جه‌باره بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، له وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆدا ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڕفاندنه له سنووری جه‌باره ڕوو بدات، پێشتر له سنووری گوندی مێخاسی سه‌ر به خانه‌قین دوو جووتیار رفێنران و پاشتر كوژران. دوێنێش له سنووری داقووق دوو گه‌نج له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕفێنران.
گه‌رمیان /سه‌بری هۆرێنی