وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕای گه‌یاند، كه‌سێك له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه به‌رپرسێكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێنه.
شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی هاووڵاتییه‌كی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێنه.
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، لوقمان له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن پێی ڕاگه‌یاندین، تووشبووكه ناوی ئاراس سابیره و ته‌مه‌نی 34 ساڵه، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێنه و دانیشتووی هه‌مان شارۆكه‌یه، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه.
دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كه‌ی پێیان گوتووه ئه‌نجامه‌كه نێگه‌تیڤه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیت
به‌پێی قسه‌ی لوقمان، تووشبووه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به نیشانه‌كان كردووه، به پێی خۆی چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی له شاری سلێمانی و داوای كردووه نموونه‌ی بۆ پشكنینی په‌تای كۆرۆنا لێ وه‌ربگیرێت، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كه‌ی پێیان گوتووه ئه‌نجامه‌كه نێگه‌تیڤه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیت.
ڕوونی كرده‌وه، به مه‌به‌ستی زیاتر دڵنیابوونه‌وه له تووشنه‌بوونی به كۆرۆنا، ئاراس سابیر جارێكی تر دوێنێ ڕۆیشتووه و داوای كردووه له "سیتی سكان" نموونه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه، ئینجا پێیان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئێسته‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانییه و باری ته‌ندروستیی ته‌واو جێگیره.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه دووره و به‌هۆی هاوسنووری و نزیكی له ئێران كه ژماره‌یه‌كی زۆر تووشبووی كۆرۆنای تێدایه، له مانگی ئاداری ڕابردووی ئه‌مساڵه‌وه رێوشوێنی توندی به‌رانبه‌ر به‌و نه‌خۆشییه تێدا گیراوه‌ته به‌ر.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی