چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كی ته‌مووزه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، هێڤیدار ئه‌حمه‌د رای ده‌گه‌یه‌نێت، چاكسازییه‌كه له مووچه‌ی پله‌باڵاكان له نیوه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی له زۆربه‌ی بواره‌كان ده‌كرێت، پله‌باڵاكانیش بێبه‌ش نین له‌و پرۆسه‌یه.
مانگانه 895 ملیار دینار بۆ مووچه‌یه له كۆی ئه‌و پاره‌یه 10 ملیار دیناری بۆ هه‌موو ئه‌و پله تایبه‌تانه‌یه
هێڤدار ئه‌حمه‌د گوتی، هه‌موو زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مووچه‌ی پله‌باڵاكان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان چه‌ند ملیۆنێكه، له نیوه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
هێڤدار ئه‌حمه‌د كه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داراییه له په‌رله‌مانی كوردستان روونی كرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان مانگانه 895 ملیار دینار بۆ مووچه‌یه، له كۆی ئه‌و پاره‌یه 10 ملیار دیناری بۆ هه‌موو ئه‌و پله تایبه‌تانه‌یه كه له1991وه تا ئێسته ده‌وام ده‌كه‌ن كه ده‌كاته 1%ی كۆی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئێمه ته‌نگژه‌ی داراییمان هه‌یه، بۆیه یاسای چاكسازیی كه له په‌رله‌مان په‌سند كرا، له یه‌كی تهمووز ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و له‌كاتێكدایه سه‌میر هه‌ورامی ئه‌ندامی باڵای بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاندبوو، ژماره‌ی مووچه‌خۆران ئه‌وانه‌ی له سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار كراون، سه‌رووی ملیۆنێك و 250 مووچه‌خۆرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران 752 هه‌زار و 959 فه‌رمانبه‌ره كه به رێژه ده‌كاته %60ی مووچه‌خۆران، له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان و هه‌ندێك كه‌سی تر، ژماره‌یان 502 هه‌زار و 364 كه‌سه كه رێژه‌ی %40 مووچه‌خۆران پێكده‌هێنن.