سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان رای گه‌یاند، زه‌وییه‌كی شاره‌وانییه‌كه‌یان كه له‌لایه‌ن نه‌مامگه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه وه‌ریان گرتووه، له‌م جه‌ژنه‌دا هاتووه‌ته سووتان و ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، زمناك ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانیی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا نه‌مامگه‌ی پێشتری شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كه دراوه به شاره‌وانیمان بۆ دروستكردنی پاركێكی رازاوه، هاتووه‌ته سووتان.
500 دره‌ختی به‌ته‌مه‌ن له‌ناوچوون
روونی كرده‌وه كه به هۆی بوونی دره‌خت و سه‌وزایی و له‌باره‌ی جێیه‌كه‌ی، پلان هه‌بوو بكرێت به شوێنێكی گه‌شتیاری.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ده‌ربه‌ندیخان باسی له‌وه كرد كه گومان هه‌یه به‌هۆی یاریی ئاگرینه‌وه سووتابێت، به‌ڵام ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و كاره بگیرێن.
له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌دا 500 دره‌ختی به‌ته‌مه‌ن و 500 دره‌ختی چێنراوی ساڵی 2018 و به‌شێك له سیستمی ئاودێری نه‌مامگه، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 10 هه‌زار نه‌مامی جۆراوجۆر له‌ناو چوون .
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی