به‌هۆی كێشه له نێوان پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه په‌كی كه‌وتووه و 43 پزیشكی پسپۆڕییه جیاوازه‌كان مانیان گرتووه، تاكه داواكاریشیان گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌یه.
هه‌رێم ستار پزیشكی هه‌ناوی له لێدوانێكی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه له كۆی 50 پزیشك له هه‌ڵه‌بجه، 43 پزیشك مانیان گرتووه و ده‌وام ناكه‌ن، به‌وه‌یش 95% كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه په‌كی كه‌وتووه.
پێنج پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی به‌بێ ره‌زامه‌ندى گواستووه‌ته‌وه
روونی كرده‌وه، هۆكاری مانگرتنی پزیشكه‌كان پێوه‌ندی هه‌یه به شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستییه‌وه و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تاكڕه‌وی له بڕیاره‌كانی هه‌بووه.
ئه‌و پزیشكه نموونه به گواستنه‌وه‌ی پێنج پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له كۆی هه‌شت پزیشك، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه له پێشوه‌خت، به‌شێكیان زیاتر له چوار ساڵه به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌بینن و ئه‌زموونیان زیاتره.
له هه‌ڵه‌بجه ئێسته ته‌نیا پزیشكی یاریده‌ده‌ر ده‌وام ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان راگیراون، مه‌ترسیی هه‌یه كه‌رتی ته‌ندروستی له‌و سنووره به ته‌واوی په‌كی بكه‌وێت.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی لێدوان له د. ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندان جار پێوه‌ندی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ