به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر رای گه‌یاند، چوار تووشبووی تری كۆرۆنا له هه‌ولێر چاك بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر رای گه‌یاند، چوار نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه.
كۆی گشتیی چابووه‌كان له شاره‌كه‌دا گه‌یشته 215 كه‌س
روونیشی كرده‌وه، پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو و بڕیار درا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆی گشتیی چابووه‌كان له شاره‌كه‌دا گه‌یشته 215 كه‌س.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 507 كه‌س له‌و ڕێژه‌یه پێنج كه‌س مردوون و 407 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه، به بڕوای چاودێران زوو جێبه‌جێكردنی ڕێككاره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پارێزراو بن.