له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا شكستی هێنا له‌وه‌ی له‌دوای عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكێك بۆ خولی 11مینی ئه‌و په‌رله‌مانه بێته هه‌ڵبژاردن.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاژانسی "ئێرنا"ی حكوومی له ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ته‌مه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانتاران، رزا ته‌قه‌وی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو كه ته‌مه‌نی 74 ساڵه، ته‌قه‌وی به یه‌كێك له باڵی توندڕۆكان هه‌ژمار ده‌كرێت.
تا ئێسته به‌هێزترین كاندید بۆ سه‌رۆكی خولی 11مینی په‌رله‌مانی ئێران، "محه‌مه‌د باقر قالیباف"ـه
تا ئێسته به‌هێزترین كاندید بۆ سه‌رۆكی خولی 11مینی په‌رله‌مانی ئێران، "محه‌مه‌د باقر قالیباف"ـه كه پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانیی تاران و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشتری پاسداران بوو. ئێسته قالیباف زۆرترین چانسی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌یه، ئه‌و به نزیكترین كه‌س له عه‌لی خامنه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌رله‌مان نه‌یتوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێرێت، دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م 28ی ئایار.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی "تابناك"ی نزیك له سه‌ربازگه‌ی توندڕۆكان ئاماژه‌ی داوه، دوێنێ سێشه‌م قالیباف داوای له 192 په‌رله‌مانتاری نوێ كردبوو بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه نه‌چوو. بۆیه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی پێنجشه‌م قالیباف بۆ سه‌رۆكی شوورای ئێران بێته هه‌ڵبژاردن كه به‌هێزترین كاندیده بۆ ئه‌و پۆسته.