به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجێكی 20 ساڵان له ده‌باشان له‌سه‌ر "فوول لایه‌ت" ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته كامێره چاودێرییه‌كانی سه‌یر ده‌كرێته‌وه و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر بكوژه‌كه وه‌رگیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، له ده‌باشان گه‌نجێكی 20 ساڵان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژرا، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه باس له‌وه ده‌كرێ پێشتر ئه‌و گه‌نجه و بكوژه‌كه كه ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزهری پێبووه ده‌مه‌قاڵێیان كردووه.
هه‌موو زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بكوژه‌كه و جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگیراوه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و ئێسته سه‌یری كامێره‌كانی چاودێری ئه‌و سنووره ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌موو زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بكوژه‌كه و جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگیراوه، هێزه ته‌ناهییه‌كان سه‌رقاڵی هه‌وڵدانن بۆ گرتنی، چونكه دوای كوشتنی گه‌نجه‌كه هه‌ڵهاتووه.
"هه‌ندێك بانگه‌شه ده‌كرێ كه گوایه كه‌سه‌كه بازرگانه یان كوڕی به‌رپرس و هه‌رشتێكی تره، تا ئێسته ئه‌وه ڕاست نییه و ڕه‌نگه بۆ شێواندنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بێ، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه" نه‌قیب سه‌ركه‌وت وای گوت.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه ڕووداوی له‌و شێوه‌یه روو ده‌دات، پێشتریش به‌هۆی شۆفێرییه‌وه ده‌یان رووداوی برینداركردن و شه‌ڕ رووی داوه و له ساڵانی ڕابردوویش له هه‌ولێر گه‌نجێك له‌سه‌ر "فوول لایت" كوژرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دروست كردووه ئه‌وه كه له سنووری ده‌باشان رووی داوه.