به‌رپرسێكى كوێتى ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى له قه‌رزى سێ ملیار دۆلارى عێراق خۆش بووه و قه‌رزى ملیارێك دۆلاریشى دوا خستووه كه وه‌ك قه‌ره‌بووى داگیركردنى كوێت عێراق به‌م وڵاته‌ى ده‌داته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولحه‌مید عه‌باس ده‌شتى كه په‌رله‌مانتارێكى پێشووى كوێته له تویتێك ئاشكراى كردووه، وڵاته‌كه‌ى له قه‌رزى سێ ملیار دۆلارى عێراق خۆش بووه.
لێخۆشبوونه‌كه دواى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق دێت
عه‌بدولحه‌مید ده‌شتى له تویته‌كه‌ى نووسیویه‌تى، "پیرۆزه له عێراق له لێخۆشبوونى قه‌رزى سێ ملیار دۆلار و دواخستنى قه‌رزی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار، خه‌ڵكى ئێمه له عێراق شایانى ئه‌وه‌یه".
تا ئێسته به فه‌رمى حكوومه‌تى كوێت و عێراق ئه‌م زانیارییانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژى هه‌ینى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى كه وه‌زیرى دارایى عێراقه و هاوكات وه‌زیرى نه‌وته به وه‌كاله‌ت، له لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ى كوێت كرا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات كوێت رازى بكات بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى خۆى دوا بخات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق له ته‌نگژه‌ى ئابووریدایه.
له مانگى ئابى ساڵى 1990دا رژێمى به‌عس له عێراق كوێتى داگیر كرد، دواى رووخانى رژێمى به‌عسیش به بڕیارێكى نێوده‌وڵه‌تى، عێراق پابه‌ند كرا له‌وه‌ى قه‌ره‌بووى كوێت بكاته‌وه.