توێژینه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ردوو رێكخراوی "یونیسێف" و "سایڤ زه چێڵدرن" ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری له وڵاتانی دنیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، زیاتر له 86 ملیۆن له دنیادا ده‌كه‌ونه ناو دۆخی هه‌ژاری و برسێتییه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كانی یونیسێف و سایڤ زه چێڵدرن له به‌یاننامه‌كه‌یان كه له به‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه، ده‌ڵێن "منداڵان رزگار بكه‌ن". ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌نیا له‌مساڵدا 672 ملیۆن منداڵ كه‌وتوونه‌ته دۆخی برسێتییه‌وه، ئه‌مه وێڕای 15%ی منداڵانی هه‌ژار بۆ ساڵی رابردوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، سێیه‌كی ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه‌ی له قۆناغی برسێتیدا ده‌ژین، له وڵاتانی ئه‌فریقادان له باشووری ئه‌و كیشوه‌ره.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه پشتی به زانیارییه‌كان له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی نێوده‌وڵه‌تی به‌ستووه، جیا له وڵاته ئه‌فریقاكان، برسێتی یه‌خه‌ی منداڵانی زیاتر له 100 ده‌وڵه‌ت له دنیادا گرتووه كه ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاست.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، زیاتر له پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی بوون، له‌ناویاندا زیاتر له 350 هه‌زاریش گیانیان له ده‌ست داوه.