12 کەسی تر لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

:: AM:11:45:28/05/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، 12 تووشبووی تر دەستنیشان كران كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 12 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان كران.

حەوت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون
ڕوون كراوەتەوە، تووشبووەكان پێنج پیاو و پێنج ژن و دوو كچی گەنجن، حەوت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنجیش لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

باس لەوەش كراوە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی عینكاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەكەكانی گوڵان و كامەران ستی و كۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

كۆی گشتی توووشبوان لە هەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستە گەیشتوەتە 544 و پێنج كەس گیانی لە دەست داوە و 407 نەخۆش چاكبوونەتەوە


وشە - رامیار جەواد