عەلی عەونی: چەند حزبێكی كوردستان هەوڵ دەدەن بڕیاری چاکسازی ڕاگرن

:: PM:12:23:28/05/2020 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، چەند حزبێك لەگەڵ مووچەی چەورن و هەوڵ دەدەن بڕیاری چاكسازی رابگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئایار، عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ئەگەر سبەی شەرەفخان یا شەرەفمەندێكی بەدلیسی یا سنەیی لە پەرتووكی خۆیدا نووسی، هۆز و خێڵە پێكناكۆكەكانی سلێمانی یەكێتی، گۆران، كۆمەڵ و یەكگرتوو لەو كاتەی كە حكوومەتی كوردستان لە تەنگژەدا بوو و خەریكی چاكسازی و پاكسازیی دەزگاكانی خۆی بوو، ئەم عەشیرەتانە داوایان كرد كە ناكۆكییەكانی نێوان خۆیان بەلاوە بنێن و پێكەوە هەوڵ بدەن بچنە ژێر دەستی عارەبان سەرتان سوڕ نەمێنێت.

ئەم عەشیرەتانە داوایان كرد كە ناكۆكییەكانی نێوان خۆیان بەلاوە بنێن و پێكەوە هەوڵ بدەن بچنە ژێر دەستی عارەبان سەرتان سوڕ نەمێنێت 
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی باسی لەوەش كردووە، ئەگەر بینیتان نووسراوە ئەم خێڵەكییە خۆ بە رۆشنبیرزان و مودێرنانە دەڵێن دەسەڵاتی خۆماڵی گرنگ نییە و گرنگ مووچەی چەورە، پێتان سەیر نەبێت.

ڕوونی كردووەتەوە، خۆ لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفیدیش هەر وایان كرد، لە سەردەمی میرنشینەكان هەر وا بوون، ئەمانە ئەگەر پارە هەبێت و بندیوارەكانیان مووچە بخۆن، خۆیان پێ ئەندازیاری راپەڕین و دروستكەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەگەر دەست برا بۆ چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و راماڵینی گەندەخۆرانی دژی حكوومەت و كۆمەڵگای كوردستان، بەناوی بەرگریكردن لە مافی خەڵك و قووتی خەڵك، دێنە سەر شەقام و هەوڵ دەدەن بڕیاری چاكسازی رابگرن.

لە كۆتایی نووسینەكەی باسی لەوەش كردووە، تا حكوومەتی كوردستان هەنگاوی رژدتر و كردەییتر بهاوێژێت، ژانی خۆپێشاندان لای گەندەڵكاران دژوارتر دەبێت.



وشە - رامیار جەواد