دوای بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لایەنی جێبەجێكاری ئەو بڕیارە تا ئێستە دیاری نەكراوە كە شوفێری تاكسی ئەگەر دەمامك نەبەستێت، سزای مادی دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئایار، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارانەی كە بۆ دەزگا میدیاییەكان دێتە ناردن و لە دیاركردنی لایەنی جێبەجێكار جیاوازە.
پێویستە شوفێری تاكسی دەمامك بەكار بهێنێت لەكاتی كارەكەی، ئەگەر نا بە بڕی 50 هەزار دینار سزای مادی دەدرێت
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتی، تا ئێستە ڕێنوێنی نەهاتووە بۆ ئێمە تا بزانین لایەنی جێبەجێكار كێیە لە بڕیاری ئەو كەسانەی شوفێری تاكسین ئەگەر دەمامك بەكار نەهێنن، سزا مادی بدرێن.
شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد، لە یەكێك لە بڕیارەكان هاتووە پێویستە شوفێری تاكسی دەمامك بەكار بهێنێت لەكاتی كارەكەی، ئەگەر نا بە بڕی 50 هەزار دینار سزای مادی دەدرێت.
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستە چەندان بڕیاری جۆراوجۆر دراوە تا كەمترین هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بن.