دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نزیكبوونه‌وه له سعوودیه ده‌ستى به هه‌وڵه‌كانى كردووه، چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ى سه‌ر به ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆسیه‌ى "خۆكوژه سعوودییه‌كان" له په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه تا كازمى له به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته تووشى كێشه بكه‌ن.
رۆژى هه‌ینى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراقى ره‌وانه‌ى وڵاتانى كه‌نداو كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ته‌نگژه‌ى دارایى هاوكاریى عێراق بكه‌ن. به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌م هه‌وڵانه‌دا ئامانجى سه‌ره‌كى كازمى سعوودییه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت ئه‌و وڵاته رازى بێت به‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له عێراق بكات.
لایه‌نه شیعه‌كان دۆسیه‌ى خۆكوژه سعوودیه‌كانى ناو قاعیده زیندوو ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌كان له وڵاتانى كه‌نداو ئاشكرایان كردبوو، مه‌رجى سه‌ره‌كیى سعوودیه و ئیمارات بۆ هاوكاریكردنى عێراق له‌ڕووى داراییه‌وه ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى نوێى عێراق سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران دابنێ. تا ئێسته هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ى وڵاتانى كه‌نداو روون نییه، به‌ڵام وه‌ك میدیاكان ئاشكرایان كردووه، ئێرانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وتووه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌وتۆ بكاته‌وه، تا بتوانێ كێشه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى سعوودیه و عێراق دروست بكات. یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه سعوودیه به قه‌باره‌ى سێ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له عێراق ده‌كات.
په‌رله‌مانتارانى شیعه ئه‌وانه‌ى له ئێرانه‌وه نزیكن ئاشكرایان كردووه، له په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت دۆسیه‌ى "خۆكوژه سعوودییه‌كان" بكرێته‌وه، تا به‌م بۆنه‌یه‌وه كێشه بۆ پێوه‌ندییه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه دروست بكرێت.
دۆسیه‌ى خۆكوژه سعوودییه‌كان له عێراق نوێ نییه، به‌ڵام زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته، ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ى چاودێرانى سیاسى پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به نزیكبوونه‌وه‌ى عێراق و سعوودیه‌وه هه‌یه.
له دواى ساڵى 2003 بۆشاییه‌كى ته‌ناهى له عێراق دروست بوو، له‌و كاته‌وه رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده ده‌ستى به كرده‌ى تیرۆریستى كرد و له شوێنه‌كانى تر‌ى دنیا تیرۆریستى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرد، ئه‌وكات سووریا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا كه ئاسانكاریى بۆ تیرۆریستان ده‌كات بێنه ناو خاكى عێراق. تیرۆریسته‌كانیش له چه‌ندان ره‌چه‌ڵه‌كى جیاواز بوون و زۆربه‌شیان كرده‌ى خۆكۆژییان ئه‌نجام ده‌دا.
به‌گوێره‌ى زانیارییانه‌ى به‌رپرسانى عێراقى ئه‌وانه‌ى له ئێرانه‌وه نزیكن ئاشكرایان كردووه، ژماره‌ى ئه‌و تیرۆریسته سعوودییانه‌ى كه له دواى 2003وه روویان له عێراق كردووه، هه‌زاران كه‌س ده‌بن.
عه‌باس سرووت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تى یاسایه، به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى راگه‌یاندووه، له په‌رله‌مانى عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت دۆسیه‌ى خۆكوژه سعوودییه‌كان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له دژى سعوودیه به‌كار بهێنرێت و داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، ده‌كرێت په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات ریاز پابه‌ند بكات به قه‌ره‌بووى دارایى بكات بۆ ئه‌و كوژراو و بریندارانه‌ى هه‌ن.
سه‌عد مه‌تڵه‌بى سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، باسى له‌وه كردووه، به هۆى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له ده‌ره‌وه رژاونه‌ته عێراق، نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانى، عێراق چه‌ندان به‌ڵگه‌ى هه‌یه كه سعوودییه‌كان ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكرێت.
شاره‌زایه‌كى یاسایى: ده‌بێت عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"دا ده‌رده‌كه‌وێ، ده‌وڵه‌تى یاسا له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به ته‌نیا نییه، به‌ڵكو چه‌ندان گرووپى تر‌ى شیعه‌ى سه‌ر به ئێران هه‌ن، به نزیكبوونه‌وه‌ى سعوودیه و حكوومه‌تى كازمى نیگه‌رانن، له‌وانه عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق كه له راگه‌یه‌نراوێكى نزیكبوونه‌وه‌ى به خیانه‌تى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رشۆڕى وه‌سف كردووه.
ئه‌حمه‌د حه‌مدانى چاودێرى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" باسى له‌وه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى لایه‌نه‌كانى شیعه نییه، به‌ڵكو چه‌ندان هه‌ڵمه‌تى تر‌ى هاوشێوه له ساڵانى رابردوو هه‌بووه، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه. حه‌مدانى دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه ئامانجى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئێسته تێكدانى نزیكبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى كازمى و سعوودییه‌یه.
تاریق حه‌رب شاره‌زای به‌ناوبانگى عێراق له بوارى یاسا و ده‌ستوور باسى له‌وه كردووه، ده‌كرێت عێراق دۆسیه‌كه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بكاته‌وه و داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه له سعوودیه بكات، به‌ڵام جگه له‌مه هه‌ر كارێكى تر سیاسییه و ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نابێت. به بڕواى ئه‌و شاره‌زایه یاساییه ده‌بێت سه‌ره‌تا له په‌رله‌مان ئه‌و بابه‌ته باس بكرێت كه ئه‌مه‌یش به‌دوور ده‌زانرێت له‌ناو په‌رله‌مان به‌دى بێت، چونكه زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى ناو په‌رله‌مان ئێسته له‌گه‌ڵ ریازن.