سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی توركمان ئیلی ئاشكرای ده‌كات، ئێسته كاتی توركمانه‌كانه و كه‌س ناتوانێ ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وت بكات، پێشتر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك لای كورد و عه‌ره‌بی سوننه بووه، بۆیه پێویسته ئه‌و مافه‌یش ئه‌وان موماره‌سه‌ی بكه‌ن.
ڕاكان جبووری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان شكستی هێناوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، نه‌بیل به‌كر جێگری سه‌رۆكی حزبی توركمان ئیلی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ده‌بێت پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كاندید بكرێت."
زیاتر گوتی، "ئیتر ده‌بێت ئیداره‌دانی كه‌ركووك له رێی پارێزگاری به وه‌كاله‌ت كۆتایی پێ بێت، چونكه ڕاكان جبووری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كاندا پێڕه‌و بكات".
ئاشكرای كرد، "پۆسته‌كان له كه‌ركووك ئێسته ته‌نیا بۆ عه‌ره‌بی سوننه و له ناویاندا بۆ عه‌شیره‌تێكی دیاریكراوی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وه‌یش جێی قبووڵكردن نییه".
ڕوونی كرده‌وه، "ڕوونه كه جگه له پێكهاته‌ی توركمان، نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌شێكی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیش له كاره‌كانی ڕاكان جبووری ڕازی نین".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، توركمانه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن مافه‌كانیان خوراوه و سته‌میان لێ كراوه، بۆیه داوای ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، پێویسته پێكهاته‌ی توركمان له‌و شاره سه‌رجه‌میان یه‌كگرتوو بن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.
زیاتر گوتی، دۆخی كه‌ركووك هه‌ستیاره، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تریش به ڕێككه‌وتن ئه‌م بابه‌ته باس بكرێت و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
توركمانه‌كانی عێراق سێیه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه‌ی عێراقن دوای عه‌ره‌ب و كورد، توركمانی عێراق زیاتر بڵاون له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق، ئێسته له په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی هه‌شت كورسین، به‌ڵام هیچ وه‌زاره‌تێكیان وه‌رنه‌گرتووه له حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، له هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان خاوه‌نی پێنج كورسین و دوو پۆستی باڵایان وه‌رگرتووه له حكوومه‌ت و به به‌شێكی گرنگ سه‌یر ده‌كرێن.