د. نه‌دا مێرگه‌سۆری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق و كه‌سایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "وشه"دا، ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسیی له كوردستان ده‌كات. وه‌ك ڕه‌خنه له‌و حزبانه ده‌گرێ كه له حكوومه‌تن و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. پێشی وایه ئه‌و ئامانجه‌ی مه‌سروور بارزانی له كابینه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بێنێت، له كۆتاكهیدا هه‌ر گه‌لی كوردستان تێیدا براوه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا پرسیار له‌سه‌ر حوكمڕانی كوردستان بكه‌م، ئێسته به جۆرێكه كه هه‌ندێك حزب له‌ناو كابینهكهدان و ده‌یانه‌وێ وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش مامه‌ڵه بكه‌ن، تێڕوانینتان له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
باشووری كوردستان دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له ساڵی 1991 وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نیمچه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستا، ئه‌وكات كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ده‌نگ و كورسی په‌رله‌مانی هێنابوو، بهلاَم ئه‌وكاتیش له پێناو یه‌كڕیزیی نیشتمانی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی وه‌ك هاوبه‌شی 50 به 50 ئه‌ژمار كرا و پێكه‌وه حكوومهتدارییان كرد. هه‌ر له‌و كاته‌وه شه‌ریك و هاوبه‌ش بوونه له هه‌موو باشی و خراپییه‌ك، بهلاَم دواتر دۆخه‌كه بۆ شه‌ڕی براكوژی و دوو ئیداره‌یی برا و دوای ئه‌وه جارێكی تر پارتی هه‌ر به پره‌نسیپی (هاوبه‌شی) و بێ گوێدانه ژماره و سه‌نگی كورسییه‌كانیان، یه‌كێتی كرده هاوبه‌ش و شه‌ریكی راسته‌قینه، ئه‌وه‌ی كه له‌مدواییه‌دا له بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی پشكداری و هاوبه‌شی و به‌شدارییان له گرتنه‌ده‌ستی دهسهلاَت و حكوومه‌تداری ناگونجێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرنسیپ و پێوه‌ره‌كانی (چه‌مكی ئۆپۆزیسیۆنبوونیش) ناگوجێت، چونكه ناكرێت له هه‌ولێر شه‌ریك بی و له سلێمانی ئۆپۆزیسیۆن و له به‌غداش به‌دڵی ئه‌وانه كار بكه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پێشێلی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن. بۆیه هیواداراین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی پێ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن و سوود له‌و دۆخه هه‌ستیاره نه‌بینن تا دژایه‌تی پارتی و حكوومه‌تی پێ بكه‌ن.
هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ئومێده‌وه له كابینه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ده‌ڕوانن
تێڕوانینتان له‌سه‌ر دۆخی دارایی كوردستان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چییه؟
گومانی تێدا نییه كه دۆخی دارایی هه‌رێم له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه، خۆتان ده‌زانن كه له 2014 له سه‌رده‌می مالیكی و عه‌بادی به بڕیاری سیاسی و ناده‌ستووری قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی، ئه‌ویش له كاتێكدا بوو كه نرخی نه‌وت له دابه‌زیندا بوو و كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی به زۆر به‌سه‌ر سه‌پێنراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرابووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی ئاواره و كۆچبه‌رانه‌ی كه روویان له هه‌رێم كردبوو. شاراوه نییه كه ئه‌م بارودۆخه هه‌ر ماوه و حكوومه‌تی عێراق و كوردستان له گفتوگۆدان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كۆرۆنایش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تره كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر داهاتی ناوخۆیی. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رژده‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و به هه‌موو توانایه‌كی خۆیه‌وه هه‌وڵ بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌دات
سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕاشكاوی له‌سه‌ر چاكسازی و دۆخی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان قسه‌ی كرد، تاچه‌ند هاووڵاتییان متمانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ئاماده‌بوونیان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌یان، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی، زۆر راشكاوانه و نیازپاكانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوولاَتییانی كوردستان كرد و په‌یامه‌كه‌ی پێ گه‌یاندن، هاووڵاتییانی هه‌رێمیش به ئومێده‌وه له كابینه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ڕوانن و هه‌نگاوی باشیشی هاوێشتوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوولاَتییانیش هاوكاری كابینه‌كه‌ی بن، چونكه ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و له پلانی كابینه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بێنێت، له كۆتاكهیدا هه‌ر گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانی تێدا براوه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ