حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بە پەرلەمانتارەكانیانەوە دەفرۆشرێن

:: PM:02:45:28/05/2020 ‌
چاودێرێكی سیاسی ڕوونی دەكاتەوە، فرۆشتنی حزب ئەگەر لەسەر بەرژەوەندی و بۆ لایەنێك و مەرامێك دروست كرابێت لەلایەن كەسانێكەوە، شتێكی زۆر ئاساییە و هەموو دەنگدەرانی بفرۆشێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئایار، شاخەوان مەجید چاودێری سیاسی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە لە گۆڕەپانی سیاسی باس لە فرۆشتنی حزبێك دەكرێت كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساندووە بە حزبێكی تر.

سەر سوڕمانە كەسانێك هەن ئێستەیش حزبێك دروست دەكەن و هاتوهاواری سیاسی دەكەن، خەڵكانێك هەن بڕوایان پێ‌ دەكەن
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتی، فرۆشتنی حزب كە پێشتر بۆ مەرامێكی دیاریكراو دروست كراوە، شتێكی ئاساییە لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئەوە دەكرێت، بەڵام ئەوەی جێی سەر سوڕمانە كەسانێك هەن ئێستەیش حزبێك دروست دەكەن و هاتوهاواری سیاسی دەكەن، خەڵكانێك هەن بڕوایان پێ‌ دەكەن.

ڕوونی كردەوە، ئەو كەسانە لایان زۆر ئاساییە كە هەموو دەنگدەرانیان بفرۆشن، چونكە خۆیان ماركێتی سیاسین نەك حزب.

زرێبار هەورامی پێشكەشكاری پێشووی ئێن ئاڕ تی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، حزبێكی ئۆپۆزسیۆن بە خۆی و ئەندام پەرلەمانەكانی لەگەڵ میدیاكەی، فرۆشراوە بە حزبێك.




وشە - رامیار جەواد