به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند كه دوو تووشبووی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا چاك بوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوو نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
كۆی گشتی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 217 كه‌س
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه كۆی گشتی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 217 كه‌س هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
له هه‌رێمی كوردستان 544 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه 409 كه‌س چاك بوون و پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.