جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سێ تووشبووی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا باری ته‌ندروستیان جێگیر نییه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هۆشداری له‌باره‌ی ڕه‌وشه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سێ تووشبووی كۆرۆنا له شاری سلێمانی ڕه‌وشی ته‌ندروستیان باش نییه و له ژێر چاودێری وردان.
پێشنیاری ته‌ندروستی سلێمانی بۆ ڕه‌وشی ئێسته ته‌نیا خۆپارێزی تاكه
ڕوونیشی كرده‌وه، پێشنیاری ته‌ندروستی سلێمانی بۆ ڕه‌وشی ئێسته ته‌نیا خۆپارێزی تاكه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوویش ئه‌گه‌ر ئاماره‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رز ببنه‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هۆشداری نوێ بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی ڕه‌وشه‌كه‌ی به مه‌ترسی زانی و پێی وایه كه ئاماره‌كان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان 544 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه 409 كه‌س چاك بوون و پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه. مانگی رابردوو ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی چاك بوونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی كه‌سێك له ئێرانه‌وه به قاچاغ جارێكی تر حاڵه‌ته‌كان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.