دواى دوو مانگ له كارى به‌رده‌وام، پردی شاره‌دێی پردێ كه ماوه‌ی سێ ساڵه بەهۆی تەقینەوە تێكچبوو، كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه ته‌واو بوو.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانەكانی عێراقەوە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردەكەی پردێ جێبەجێ كرا
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ڕۆژى چوارشه‌م 29ی نیسانى ڕابردوو، كاركردن بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده رووخاوه‌كه‌ی شاره‌دێی پردێ ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ و شه‌ش مانگ تێپه‌ڕی بوو به‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كه".
زیاتر گوتى، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو پردە سەرەكییەكەی ڕێی نێوان هەولێر و كەركووك به فه‌رمى بكرێتەوە، كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانەكانی عێراقەوە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردەكەی پردێ جێبەجێ كرا".
ڕوونى كرده‌وه، دواى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێیه ئاسنەكانی سەر ئاراستەكەی تر لادەبرێت، بۆ ئەوەی بە یەكجاری ئەو پردەی تریش چاك بكرێت، كه بە بڕی 670 ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانەكانی عێراق بوودجه‌یان ه‌بۆ چاككردنه‌وه‌ى داناوه.
له‌دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 باڵێكی سه‌ربازی یه‌كێتی، به‌شێكی زۆری خاكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕێی هه‌ولێر - كه‌ركووك له‌وكاته‌دا ته‌قێنرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داستانی پردێی له‌و شوێنه تۆمار كرد و هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی خسته‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی تێك‌شكاند.