ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراى كردووه كهوا دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تهناهییهكانى ئێران کوژراون.
ئهمڕۆ ههینى 29ى ئایار، لە ڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ كه وێنهیهكى بۆ "وشه" ناردووه، ڕای گەیاند، هێزە تهناهییهكانى حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەند لە شاری خۆی دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا.
دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تهناهییهكانى ئێران کوژراون
ڕوونكراوهتهوه، دوو كۆڵبەرەكە ناویان (موحسێن دەرویشزادە) و (ئیبراهیم جوردیزج) و خەڵکی گوندی کەرکووشی سەر بە شارۆكهى سەفائییەی شاری خۆی بوونه.
ئاماژە كراوه، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 11 كۆڵبەری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تهناهییهكانى ئێران و توركیا برینداربوونه.
کۆڵبەر لە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان خەریکی کۆڵبەرین. ھەموو ساڵێک ژمارەیەک کۆڵبەر گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
کۆڵبەر ئەو کرێکارەیە کە لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاوە بۆ ئەو دیو سنوورەکانی وڵاتێک ڕۆژگار دەگوزەرێنێت، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کۆڵبەر شتەکان بە کۆڵ دەگوێزێتەوە. ئەو شتوومەکانە دەکرێ بە قاچاغ یا بە یاسایی بگوێزرێنەوە.