دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی چینه‌وه ده‌به‌ستێ، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی قسه‌كانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ئاشكرا بكات. به‌ڵام پۆمپیۆ ده‌ڵێ سه‌رۆك هێرشه ده‌كاته سه‌ر قوتابیانی چینی و به سیخوڕ ناویان ده‌بات.
پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه
ئێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی تره‌مپ، بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی چینه‌وه ببه‌ستێ و له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه، رۆژی هه‌ینی رای ده‌گه‌یه‌نین به‌رانبه‌ر به چین چی ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه له چین رازی نین.
ئه‌و گوتانه‌ی تره‌مپ به‌رانبه‌ر به چین، له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ چین ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه. ئه‌مه‌ریكا چین به به‌رپرس ده‌زانێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به دنیا و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا. بۆیه ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه تۆڵه له چین بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆمپیۆ رای گه‌یاندووه، بڕیاره سه‌رۆك له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا هێرش بكاته سه‌ر قوتابیانی چینی كه هه‌زاران ده‌بن و له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنن، گومانی سیخوڕییان له‌سه‌ره و ره‌نگه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێن.
هاوكات رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی كردووه هه‌زاران قوتابیی چینی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات كه پێوه‌ندییان به په‌یمانگه سه‌ربازییه‌كانی چینه‌وه هه‌یه.