له دوو هێرش بۆ سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌فغانستان كه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی تالیبان لێی به‌رپرسن، 14 كه‌س هاتنه كوشتن. به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
تا ئێسته تالیبان له توندوتیژی و هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، وێڕای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژه بڕیاری ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و تالیبان دراوه، به‌ڵام تا ئێسته تالیبان له توندوتیژی و هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن.
به‌پێی پێگه‌كه، فه‌رمانده‌ی پۆلیس له ناوچه‌ی سیاجێرد له باكوری كابولی پایه‌ته‌خت گوتوویه‌تی، له هێرشی یه‌كه‌مدا خاڵێكی چاودێریی هێزه‌كانی ته‌ناهی كراوه‌ته ئامانج و حه‌وت كه‌س هاتنه كوشتن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌حیده شهكار گوته‌بێژ به‌ناوی حاكم په‌روان، یه‌كێك له هێزه ته‌ناهییه‌كان به فیشه‌كی تالیبان بریندار بووه، بێگومان كوژراو و برینداریش له‌ناو تالیباندا هه‌ن به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراون.
له شاری فه‌ره‌حی رۆژئاوای ئه‌فغانستان، موحیبوڵا موحیب گوته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی ناوچه‌كه گوتوویه‌تی، ماوه‌یه‌كه یاخییه‌كان "تالیبان" كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوێنێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و حه‌وت كه‌سیان كوشتووه. هاوكات له هه‌مان هێرشدا حه‌وت كه‌سیش له تالیبان كوژراون.
به‌ڵام تا ئێسته بزووتنه‌وه‌ی تالیبان هێرشه‌كانی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و وه‌ڵامی بۆ به‌رپرسانی ته‌ناهیی ئه‌فغانستان نه‌بووه.