دوای ئه‌وه‌ی كه لیره‌ی توركی نرخه‌كه‌ی زیاتر له ده‌ست دا و ئابووری توركیا خراپتر بوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیادا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، كردنه‌وه‌ی رێی پارێزگاكانی به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ڕاگه‌یاند و كه‌رتی گه‌شتیاری له وڵاته‌كه كرده‌وه.
كه‌رتی گه‌شتیاری له وڵاته‌كه ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار، به‌پێی هه‌واڵی "
gazeteduvar" كه تێدا هاتووه، "سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه چوار سه‌عاتی خایاندووه، بڕیاری داوه یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌روازه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی وڵات بكرێنه‌وه، هه‌ر له هه‌مان رێكه‌وتیشدا كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ڕووی هاووڵاتییانی وڵاتانی تردا كراوه ده‌بێت و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ست به جووڵه ده‌كه‌نه‌وه، له‌مڕۆیشه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت.
زیاتر هاتووه، به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كان، شوێنه گشتییه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی، چایخانه و باخچه‌كان ده‌كرێنه‌وه و ده‌توانن تا سه‌عات 10ی شه‌و به‌رده‌وامی بده‌ن به كاره‌كانیان، كه‌رتی گه‌شتیاریش به شێوه‌یه‌كی سنووردار به‌رده‌وامی ده‌بێت و سه‌عاته‌كانی گه‌شتیاری دیاری كراون، بۆیه بڕیار دراوه به كردنه‌وه‌ی هۆتێله خاوێن و پله به‌رزه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
ڕوون كراوه‌ته‌وه كه په‌رتووكخانه و كۆنسێرتی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان و ناوه‌نده گه‌شتیارییه‌كان تا سه‌عات 12ی شه‌و ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت شوێنه‌كان كراوه‌بن و هه‌واگۆڕكێ هه‌بێت.
"كه‌سانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك بێنه ده‌ره‌وه و ئه‌و بڕیارانه ئه‌وان ناگرێته‌وه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 20 ساڵه ده‌توانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به‌كار بهێنن" له بڕیاره‌كاندا وا هاتووه.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌كه به ڕوونى به به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه یه‌كی حوزه‌یران دۆخی توركیا ئاسایی ده‌بێته‌وه و ژیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، چیتر ئاماده نییه زیانى زیاتر به‌ر هاووڵاتییان و وڵاته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
پێویسته بگوترێت كه په‌تاى كۆرۆنا له توركیا به ئاستێكى به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و ڕۆژانه چه‌ندان كه‌س گیان له ده‌ست ده‌دات و هه‌زارن تووشبووى نوێ تۆمار ده‌كرێت، به‌وهۆیه‌وه ته‌واوى كه‌رتى خوێندن و گه‌شتیارى و بازرگانى له‌و وڵاته وه‌ستاوه و زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه.