ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركووك و گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌و جموجوڵانه‌ى داعش له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو مه‌ترسى له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و كه‌ركووكیش دروستبووه.
كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌كه له كه‌ركووك و خورماتوو
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایار، عه‌دنان كه‌ركووكى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركووك و گه‌رمیان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌موو جموجوڵێكى تیرۆرسته داعشییه‌كان، دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپى ده‌بات و ناسه‌قامگیرى دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكێى هاووڵاتییان و ترس دروست ده‌كات و تێكچوونى ته‌ناهى و ئاسایشى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌كه له كه‌ركووك و خورماتوو.
زیاتر گوتى، له سنورى كه‌ركووك داعش له ماوه‌ى ڕابردوو جموجوڵه‌كانى زیاتر بووه، هۆكارى ئه‌و جموجوڵه زۆره‌ى داعشه‌كان بۆ كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى سوپا و حه‌شد و هێزه ته‌ناهییه‌كانى سنووره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هه‌ستكردنه‌یان نییه به به‌رپرسیاریه‌تى له ناوچه‌كه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و هیچ دڵ گه‌رمییه‌كیان نییه بۆ پاراستنى ناوچه‌كه.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌وان ته‌نها بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕه‌شوروتكردنى هاووڵاتییان و سه‌رانه وه‌رگرتن هاتوون، ئه‌وان به ڕۆژه له خاڵه‌كانى پشكنین و به شه‌ودا ده‌چنه‌وه ناو موڵگه‌كانى خۆیان و ئیتر سه‌ر ناهێنه ده‌ره‌وه و به شه‌ویشدا ناوچه‌كه داعش ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه وه‌ك له‌وان، كه‌واته هێزه‌كانى عێراق ناتوانن ناوچه‌كه بپارێزن و ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سنورانه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى