هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیویانه چوار چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ناهی له باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك بگرن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه داعش گرژی و كێشه‌ی زۆری له‌و ناوچانه دروستكردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانی ڕووی له زیادبوونه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه، كه هێزێكی لیوای 16 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری ته‌ناهی و هه‌واڵگری عێراق، له هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت دا توانیان چوار چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه به ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراون، له كه‌ركووك بگرن.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و چه‌كدارانه به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری شوێنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كراوه و دواتر هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ گرتنیان ئه‌نجام داوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ئه‌نجام داوه و گیراوه‌كانیش به ماده‌ی چواری یاسای تیرۆر داواكراون
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، چه‌كداره‌كان ده‌ستیان هه‌بووه له زۆرینه‌ی ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوو له سێگۆشه‌ی پارێزگه‌كانی دیاله و كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام دراوه، هاوكات به‌شێك له كرده‌كانی ئه‌نباریش ئه‌وان ڕۆڵیان تێدا بینیووه.
گرتنی ئه‌و چه‌كدارانه له كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌م ئه‌بو حه‌مزه قڕشی گوته‌بێژی داعش په‌یامێكی ده‌نگی تۆماركراوی بڵاو كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، هاوكات جموجۆڵه‌كانی داعش‌یش به به‌رده‌وامی ڕوویان له زیادبوونه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه به فره‌وانی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بوونی هه‌یه.