پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌س به گولـله‌ی پۆلیس برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له شاری لویڤیلی ویلایه‌تی كنتاكی توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه، كه له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی ژنێكی ڕه‌شپێست دروست بووه و ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت.
گوته‌بێژێك به‌ناوی پۆلیسی
لویفیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه دۆخی شاره‌كه له خرۆشاندایه و خۆپێشانده‌ران ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه‌یه و گرژی له نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران دروست بووه و به‌وهۆیه‌وه حه‌وت كه‌س برینداربوون.
حه‌وت كه‌س بریندارن و توندوتیژیییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و بریندارانه به گولـله‌ی پۆلیس بریندار نه‌كراون، چونكه پۆلیس هیچ فه‌رمانێكی پێ نه‌كراوه و یه‌ك فیشه‌كیان دژی خۆپێشانده‌ران نه‌ته‌قاندووه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له نێو خۆپێشاندانه‌كان گیراون كه چه‌كیان پێ بووه و دژی پۆلیس و خه‌ڵك وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ده‌ستكردن به خۆپێشاندان له‌و شاره‌ی ویلایه‌تی كنتاكی له كاتێكدایه كه له شاری منیاپۆلسی ویلایه‌تی مینیسووتایش خۆپێشاندانی گه‌وره به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌یش له ئه‌نجامی كوشتنی ژنێكی ڕه‌شپێست بووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ناوی بریۆنا تایلۆر، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه، به ته‌واوی خه‌ڵكی تووڕه كردووه و ئاماده نین دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و به توندی دژی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی ته‌ناهی دروشم ده‌لێنه‌وه.