ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ڕووسیا خه‌ریكی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فره‌وانن له گوندێكی شاره‌دێی دێركێی سێگۆشه‌ی سنووری توركیا و سووریا و عێراق، ئه‌مه‌یش له به‌رده‌وامی ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیایه له‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ڕوانگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه به دیارییكراوی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕووسیا له گوندی "قه‌یس دیب" ده‌بێ كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێی دێركێ "مالكیه" و به ته‌واوی نزیكه له سنووری توركیاوه و ئێسته سیسته‌می ڕاداری پێشكه‌وتوو و 12 ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی ڕووسیای لێیه و خه‌ریكی بنیاتنانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ن.
دێركێ یه‌كێكه له ناوچه ستراتیجییه‌كان و ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا و توركیا و به ته‌واویش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكه و زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و به‌شێكی كریستیانه‌كانیش تێیدا نیشته‌جێن.
له ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی سێگۆشه‌ی سنووری سووریا و عێراق و توركیایه
دروستكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكایش هه‌موو سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ناوچه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان چڕ كردووه‌ته‌وه و پێشتریش كه هێزه‌كانی له ڕۆژئاوا كشانده‌وه، هێزه‌كانی ڕووسیا چوونه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بڵاوه‌یان تێدا كرد.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ گرژی و توندوتیژییه‌ك له نێوان ڕووسیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام به بڕوای ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا بۆ ململانێكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی ئه‌و ناوچانه.