له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى كرد، كه‌وا شه‌ش كه‌سی تر له شاری سلێمانى تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایار، له ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی تر‌ى ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەست نیشانکران.
ڕوونكراوه‌ته‌وه،تووشبووەکان لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێکهاتوون.
ئاماژه كراوه، تەنها یەك لە تووشبووه‌كان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.