به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆیته‌رز، توركیا له لیبیا به ته‌نیا پاڵپشتى له حكوومه‌تى ویفاق ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا شه‌ش وڵات "ئوردن، میسر، سووریا، ئیمارات، مۆسكۆ، فڕه‌نسا" راسته‌وخۆ و دوو وڵاتى تریش "قوبڕس و یۆنان" ناڕاسته‌وخۆ له به‌ره‌ى دژ به توركیا ده‌وه‌ستنه‌وه.
لیبیا ئه‌و وڵاته‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕى ناوخۆى تێدایه و له دواى راپه‌ڕینه‌كانى عه‌ره‌بى و كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى موعه‌مه‌ر قه‌زافى ئارامى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، له شه‌ڕى ناوخۆى ئه‌م وڵاته دوو به‌ره‌ى سه‌ره‌كى شه‌ڕه‌كه‌ر هه‌یه، ئه‌وانیش به‌ره‌ى حكوومه‌تى ویفاق و به‌ره‌ى سوپاى نیشتمانى لیبیان، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن فایز سه‌راجه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌وی تریان له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه.
رووسیا له به‌ره‌ى دژ به توركیایه و 14 فڕۆكه‌ى ره‌وانه‌ى لیبیا كردووه
هه‌رچه‌نده له رواڵه‌ت ئه‌م دوو هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاژانسى رۆیته‌رزه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ندان وڵات له پشت ئه‌و هێزانه‌وه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان ئامانجى جیاوازیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت له دوایین هه‌واڵه‌دا كه ئه‌ویش له رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن 14 فڕۆكه‌ى بۆ سوپاكه‌ى حه‌فته‌ر ناردووه، ئامانجى سه‌ره‌كی رووسیایش به‌گوته‌ى به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یه پێگه‌ى خۆى جێگیر بكات نه‌ك ئامانجى ته‌نیا ئه‌وه بێت لایه‌نگرى به‌ره‌یه‌كى شه‌ڕكه‌ر بكات.
رۆیته‌رز به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه باس له ئامانجى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه له جه‌نگى سووریا به‌شدارن:
توركیا پاڵپشتى پڕۆژه‌ى ئیخوانى ده‌كات
ئاژانسه‌كه له‌باره‌ى توركیاوه ده‌ڵێ، حكوومه‌تى ئه‌نكه‌ره هاوكارى حكوومه‌تى ویفاقى لیبیى كردووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌ت چه‌ندان ده‌سكه‌وتى سه‌ربازییان هه‌بێت. توركیا ددان به‌وه ده‌نێت فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى و چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى به حكوومه‌تى ویفاق داوه و جگه له‌وه‌یش چه‌كدارانى به‌كرێگیراوى له سووریاوه ره‌وانه‌ى لیبیا كردووه.
به‌مه‌یش توركیا ده‌كه‌وێته ململانێى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى پاڵپشتى حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له میسر و ئیمارات و رووسیا.
ئیمارات و دژایه‌تى ئیخوان
حكوومه‌تى ویفاق ئیمارات به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى و چه‌كى رووسى به حه‌فته‌ر داوه، هه‌روه‌ها كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى به‌كرێگیراو له شوێنه‌كانى تر‌ى ئه‌فریقاوه ره‌وانه‌ى لیبیا بكات، كه‌چى ئیمارات به فه‌رمى ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى سیاسییه بۆ جه‌نگى لیبیا.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز، لایه‌نگرى ئیمارات بۆ حه‌فته‌ر هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه حه‌فته‌ر پێشتر له سه‌ركوتكردنى توندڕه‌وه‌كان براوه بووه و دژى پڕۆژه‌ى ئیخوانه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
میسر پاڵپشته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى حه‌فته‌ر
رۆیته‌رز ده‌ڵێ هه‌ر له ساڵى 2014 وه میسر پاڵپشتى له حه‌فته‌ر ده‌كات و ته‌نانه‌ت چه‌ك و پاڵپشتى سه‌ربازى پێ داوه، ئامانجه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه میسر حه‌فته‌ر به سه‌نگه‌رێكى دژ به توندڕه‌وه‌كان و ئیخوانه‌كان ده‌زانێت.
ئوردن و سووریا دوو پاڵپشتى تر‌ى حه‌فته‌ر
به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا له ڕوانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رووسیا و دژایه‌تى توركیا هاوكارى حه‌فته‌ر ده‌كات، ئوردنیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى میسر و ئیماراته، هاوكارى پێشكه‌ش به حه‌فته‌ر كردووه.
ئه‌وروپا.. دووبه‌ره‌كى و نیگه‌رانى به‌هۆى لیبیاوه
كاتێك باس له رۆڵى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كات، رۆیته‌رز ده‌ڵێ نیگه‌رانییه‌كى زۆر له به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ى لیبیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌یه به‌هۆى بابه‌ته‌كانى كۆچكردن و گه‌شه‌كردنى گرووپه توندڕه‌وه‌كان.
ئیتالیا هاوكارى به حكوومه‌تى ویفاق ده‌دات، كه‌چى فڕه‌نسا پاڵپشتى حه‌فته‌ر ده‌كات، یۆنان و قوبڕس دژى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه به‌ناوى "دیاریكردنى سنوور" توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ویفاقى كردووه.
له پاڵپشتى حكوومه‌تى ویفاق توركیا به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه
رووسیا له‌پاڵ حه‌فته‌ره‌وه پێگه‌ى خۆى جێگیر ده‌كات
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ كۆمپانیاى فاگنه‌رى رووسى زیاتر له هه‌زار و 200 چه‌كدارى ره‌وانه‌ى لیبیا كردووه، ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ رووسیا فڕۆكه‌ى جه‌نگى به حه‌فته‌ر داوه، به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز ئامانجى سه‌ره‌كى رووسیا ئه‌وه‌یه پێگه‌ى خۆى له ناوچه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست جێگیر بكات.
ئه‌مه‌ریكا له كوێى شه‌ڕه‌كه‌ى لیبیا ده‌وه‌ستێ؟
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر هه‌یه، كه‌چى چه‌ندان جار په‌یامى جیاوازى به حه‌فته‌ر داوه و له‌وانه كاتێك هێزه‌كانى حه‌فته‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ته‌رابلوس، ئه‌مه‌ریكا داواى وه‌ستاندنى كرد. وێڕاى ئه‌وه‌ى بۆچوونى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ ده‌ست له كاروبارى لیبیا وه‌ربدات و له‌و ده‌مه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكى زه‌قى هه‌بێت. كه‌چى بۆچوونێكى تر هه‌یه پێی وایه دواى سووریا و ئۆكرانیا، لیبیا ناوه‌ندێكى تر‌ى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌بێت.