تایلۆر سویفت گۆرانیبێژى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى جورج فلۆیدى ره‌شپێست هاته ده‌نگ و گوتى، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تى لا ده‌ده‌ین.
ماڵپه‌ڕى
ئیلافى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ى ئایار، تویتێكى تایلۆر سویفتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ى لادانى تره‌مپ ده‌كات.
سویفت: تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تى دوور ده‌خه‌ینه‌وه
له تویته‌كه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده قسه‌كانى ئاراسته‌ى تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێ، "دواى هه‌ڵگیرسانى ئاگرى خۆسه‌پاندنى سپییه‌كان و ره‌گه‌زپه‌رستی له ته‌واوى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى تۆ، ئایا بوێریت هه‌یه باس له ئاكار بكه‌یت به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن به توندوتیژى".
دواتر ده‌ڵێ، "له مانگى تشرینى دووه‌م ده‌نگ به لادانت ده‌ده‌ین". مه‌به‌ستى ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ڵبژادنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكایه.
به‌هۆى مردنى پیاوێكى ره‌شپێست به ناوى جۆرج فلۆید كه پۆلیس له مردنه‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه توندوتیژى و ناڕه‌زایى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكاى گرتووه‌ته‌وه، دواجار دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى كرد. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كانى زیاتر كردووه.