كچێكی گه‌نجی كورد ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگه و ژیانی هاوكاری به‌ره‌وپێشچوونی نه‌بووه، به‌ڵام لە هەوڵدان بەردەوام بووە و ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی سۆشیال میدیا و گه‌نجان زۆر باسی كاره‌كانی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی ئایار، ده‌ریا عوسمانی شێوه‌كار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تای كاری ھونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2015، ئه‌وكاته ده‌ستم پێ كرد كه ڕووداوی كۆچی باوكم بووه ھۆكاری سه‌ركه‌وتنم، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار كاری ھونه‌ریم هه‌بووه و كێشاومن.
به‌رده‌وام له كاری هونه‌ریی حه‌ز به تازه‌گه‌ری ده‌كات
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هونه‌ر بۆ ئه‌و چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ گوتی، "هونه‌ر هه‌موو شتێكه بۆ من، له‌به‌رئه‌وه‌یشه ده‌ڵێم له ناخۆشترین كاتی ژیانم بوو به ھاوڕێم، ئێسته ئازاره‌كان و ئه‌وه‌ی دڵم هه‌یه ده‌خه‌مه سه‌ر كاغه‌زه‌كان."
ڕوونی كرده‌وه، به‌رده‌وام له كاری هونه‌ریی حه‌ز به تازه‌گه‌ری ده‌كه‌م، ستایلی من تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌رده‌می كۆن و ئێسته‌یه، نامه‌وێت له‌وانه‌ی پێش خۆم بچم و ده‌مه‌وێت هونه‌رمه‌ندێكی جیاواز بم.
ئاشكرای كرد، تا ئێسته بیری نه‌كردووه‌ته‌وه پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، كاتێك ده‌چێته كۆلێژ ئه‌وكات ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت، تا ئێسته له سێ پێشانگای هاوبه‌ش به‌شداری كردووه، دوو له‌و پێشانگایانه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری گه‌نجان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌یووب ڕه‌ئووف بووه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "كاتێك سه‌یری كاره‌كانم ده‌كه‌م، ھه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌دوێم و ھه‌ندێك جار خه‌مبار و ھه‌ندێك جار گه‌ش، بۆیه خه‌ونم هه‌یه كه بچم بۆ كۆلێژی ھونه‌ره جوانه‌كان و ببم به ھونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد به ئه‌كادیمی".
"تا ئێسته هونه‌ر نه‌بووه‌ته بژێوی سه‌ره‌كی ژیانم و سوودی دارایی پێ نه‌گه‌یاندووم، هه‌ندێك جار تابلۆكانم به‌پاره فرۆشتووه، به‌ڵام هه‌موو كات نا، تا ئێسته نزیكه‌ی 20 تابلۆی نوێم كێشاوه، كۆرۆنا ڕێگرم نه‌بوو له هه‌نگاو و كاره‌كانم، به‌ڵكو دۆستێكی باشم بوو بۆ به‌ره‌وپێشچوونم، كه‌ره‌نتین سوودی ھه‌بوو بۆ به‌رده‌وامیم، داواكارم له گه‌نجان ھه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ھره‌ی خۆیان بده‌ن بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگای كوردی". ده‌ریا وای گوت.
شێوه‌كار ده‌ریا عوسمان /18 ساڵ/ قوتابیی 12ی ئاماده‌ییه، خه‌ڵكی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه و له سلێمانی ده‌ژی، ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی شێوه‌كاری كردووه، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان به‌وه ناسراوه كاره‌كانی زیاتر له هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژئاوایی ده‌چێت.