وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی دوو كه‌سی تری به كۆرۆنا راگه‌یاند كه دانیشتوونی شاری دهۆكن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كرا.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆكه و نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌بووه و پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و مناڵێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ، كچی نه‌خۆشێكی پێشووه و دانیشتووی سێمێله سه‌ر به پارێزگای دھۆك.