وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ژماره 38ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نراوه، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان تا شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ.
له بڕیاره‌كه هاتووه، دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌و به‌یانه.
یه‌كه‌م: ڕاگرتنی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له نێوان گشت پارێزگه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕێیه‌كان و شار و شارۆكه‌كان، له 31/5/2020 سه‌عات 12ی شه‌و تا 6/6/2020 سه‌عات 12ی شه‌و، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، به گوێره‌ی به‌یانی ژماره 19 ی ساڵی 2020 سزا ده‌درێت.
دووه‌م: ڕاگرتنی هاتوچۆی پیاده و ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له ناو گشت پارێزگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كان و شار و شارۆكه‌كان له 1/6/2020 سه‌عات شه‌شی ئێواره تا 6/6/2020 سه‌عات 12ی شه‌و هه‌ر شوفێرێك سه‌رپێچی بكات به گوێره‌ی به‌یانی ژماره 19ی ساڵی 2020 سزا ده‌درێت، هه‌ر پیاده‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات به گوێره‌ی ماده‌ی 240 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌نرا و هه‌موو شوێنێك داده‌خرێت
سێیه‌م: ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی له گشت فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كی سه‌ره‌وه دیاریی كراوه، جیا له وه‌زیر و ستافی نووسینگه‌كانیان.
چواره‌م: گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان ڕێ پێدراون بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی 2ی سه‌ره‌وه دیاریی كراوه داده‌خرێن، جیا له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر كراوه ده‌بێ و نانه‌واخانه‌كان له سه‌عات شه‌شی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌كرێنه‌وه و پێویسته نان به دیلڤه‌ری بگه‌یه‌نرێته هاووڵاتییان و نابێ له نانه‌واخانه‌كان نان به هاووڵاتییان بفرۆشرێت. هه‌ر نانه‌واخانه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات، له ڕێی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: رێ به هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ته‌ناهی و ته‌ندروستی و ئه‌مبۆلانس و ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركی فه‌رمیدان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ئه‌ركدان، ده‌درێت.
شه‌شه‌م: ڕێ ده‌درێ به كارمه‌ندانی ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كی سه‌ره‌وه دیارییكراوه كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ین، به مه‌رجێك پشتگیری ئه‌و ڕۆژه‌یان پێ بێ كه له‌و ده‌زگه‌یه كاری لێ ده‌كه‌ن.
حه‌وته‌م: عه‌لوه‌كان ده‌كرێنه‌وه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی و ڕێ به فرۆشتنی سه‌وزه و میوه به ئۆتۆمبێل له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌درێت.
هه‌شته‌م ڕاگرتنی سیسته‌می ڕێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه تا حه‌وتی مانگ سه‌عات هه‌شتی به‌یانی.
نۆیه‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌شتیاران تا شه‌شی ئه‌م مانگه سه‌عات 12ی شه‌و داده‌خرێت.
ده‌یه‌م: ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان و نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام ده‌بێ، به گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، جیا له ده‌روازه‌ی باشماخ كه بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات داده‌خرێت به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌و ده‌روازه سنوورییه.
یازده‌یه‌م: گشت شوێنه ئاینییه‌كان و په‌رستگه‌كان داده‌خرێن و لایه‌نی پێوه‌نداره به‌رپرسیاره له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕگه‌یه و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات ڕێی یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
دوازده‌یه‌م: هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ڕێی سۆشیال میدیا و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، لێدوان دژی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بدات له ڕێی داواكاری گشتییه‌وه ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێزده‌یه‌م:
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان له پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان له شارۆكه و شاره‌دێكان ڕێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌یانه، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بنوێنرێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌یانه، ئه‌وا ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌م ده‌گیریته‌به‌ر.
چوارده‌یه‌م: ئه‌م به‌یانه له سه‌عات 12ی شه‌وی 31/5/2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.