ئاژانسى هه‌واڵى عێراق، بنه‌ماكانى رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و له بنه‌مایه‌كیاندا هاتووه نابێت دانوستاندن زیاتر له مانگێك بخایه‌نێ.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر چوار بنه‌ما ده‌بێت و حكوومه‌تى هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماكان داوه.
ده‌بێت كه‌متر له مانگێك رێككه‌وتن بكرێت
بنه‌ماى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێ كه پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانه.
بنه‌ماى دووه‌م نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ونه گفتوگۆى چڕ بۆ رێككه‌وتنى كۆتایى، نابێت گفتوگۆكانیان زیاتر له 30 رۆژ بخایه‌نێ و دواى ناردنى بڕه پاره‌كه بنه‌ماى یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌ر له بنه‌ماى دووه‌مدا هاتووه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى كارگێڕى دارایى فیدڕاڵى گفتوگۆكان ده‌كرێت.
بنه‌ماى سێیه‌م:دیوانى چاودێرى فیدڕاڵى به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى فیدڕاڵى و دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم وردبینى له داهاتى مانگانه‌ى "نانه‌وتى" ده‌كات.
بنه‌ماى چواره‌م:هه‌ناردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى دواى نیسان دواى ته‌واوبوونى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت كه له بنه‌ماى دووه‌م ماوه‌كه‌ى دیار كراوه.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانى عێراق، به پاساوى جیاواز و ئامانجى سیاسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستانیان بڕیوه و دواجاریش له مانگى نیسانه‌وه ئه‌و كاره‌یان دووباره كرده‌وه.