زۆریی میدیاكان و له‌ناویاندا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وایكردووه نهێنی نه‌مێنێت و به‌زوویی ئاشكرا ببن، پێشتر له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا نهێنییه‌كان شاراوه بوون، به‌ڵام ئێسته ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هاوێنه‌ی كامێرای رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵك، بۆیه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆر نهێنی له‌ناو هونه‌رمه‌ندان ئاشكرا بوون كه ده‌كه‌ونه ناو كێشه، ڕووبه‌ڕووی گرتووخانه یان دادگا ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌ستدرێژیی سێكسی و زۆری تر. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌كاته نموونه.
گۆرانیبێژ سه‌عد موجه‌ره‌د كه مه‌غریبییه و ئه‌و یه‌ك له نموونهكانه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010دا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی له ئه‌مه‌ریكا تووشی كێشه بوو و زۆربه‌ی میدیاكان قسه‌یان له‌سه‌ر كرد. ئه‌وجاره‌یان به ده‌سته‌به‌ری ئازاد كرا، بۆ دووه‌مین جار له 2016دا تووشی هه‌مان كێشه بوو كه ژنێكی فڕه‌نسی به‌ناوی "لۆرا بریول" سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی. بۆیه رووبه‌ڕووی دادگا بووه‌وه.
ئه‌ساڵه نه‌سری كه ناوێكی زۆر دیاری گۆرانیی عه‌ره‌بییه و خۆی سووریاییه، ئه‌و جارێك به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هاتبووه گرتن، ئه‌ویش له 2017دا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت ماده‌كه‌ی پێ گیرا كه بڕێك ماده‌ی "كۆكایین" بوو، دواتر گوتبووی ئه‌وه هی خۆی نه‌بووه و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ده‌سه‌ڵاتی سووریایه، بۆیه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
فه‌زڵ شاكر گۆرانبێژی لبنانیش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ڕێی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی هێزه ته‌ناهییه‌كانی لبنان كردووه كه ئه‌ویش ساڵی 2013 بوو. ئه‌وكاتیش میدیاكان بڵاویان كرده‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده شانازیی به‌وه كردووه كه دوو سه‌ربازی لبنانی كوشتووه. به‌بێ ئاماده‌یی خۆی، له دادگادا بڕیاری 10 ساڵ سزای گرتنی بۆ ده‌رچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی لبنان نه‌كرد.
تامر حوسنیش گۆرانیبێژێكی میسرییه، بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی سه‌ربازی خۆی رزگار بكات، نووسراو و پێناسه و هه‌ر شتێك پێوه‌ندیی به كاروباری سه‌ربازییه‌وه هه‌بێت، هه‌مووی ساخته كردبوون. ئه‌و هونه‌رمه‌نده گیرا و بۆ ماوه‌یه‌ك ساڵ سزای گرتنی بۆ بڕایه‌وه.
جۆرج وسووف كه ئه‌ویش گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری گۆرانیی عه‌ره‌بییه و سووریاییه، ساڵی 2008دا له سوید كه بۆ ئاهه‌نگ رووی له‌وێ كردبوو، به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هاته گرتن، ئه‌و ماده‌ی هۆشبه‌ری "كۆكایین"ی به‌كار ده‌هێنا.