حه‌سه‌ن عه‌لی حه‌مه‌ئه‌مین /54 ساڵ/ و له‌دایكبووی گوندی قه‌ڵپی سنووری شارۆكه‌ی دەربەنیخانە و ساڵانێكه له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێیه.
ئه‌و هاوولاَتییه خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته و بۆ "وشه" گوتی، قه‌ده‌ری ژیان وابووه تا ئێسته پێنج جار هاوسه‌رگیریم كردووه، به‌لاَم له دواین هاوژینی كه ئێسته لایه‌تی بووه‌ته خاوه‌نی كوڕێكی دوو ساڵ و نیو.
چوار هاوژینه‌كه‌ی پێشتری له‌ژیاندا ماون
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه چوار هاوژینه‌كه‌ی پێشتری له‌ژیاندا ماون و كه‌سیان نه‌مردوون.
له‌باره‌ی چیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچه‌كانیه‌وه حه‌سه‌ن باسی له‌وه كرد، له ساڵی 1989 له سلێمانی كه‌وتمه ناو بیره‌وه و له‌كاتی كاركردن به ئامێری هه‌ڵكه‌ندن قاچم له ده‌ست دا.
حه‌سه‌ن ئێسته سه‌رقاڵی فرۆشتنی كارتی مۆبایله و ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانییه‌تی.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی