كتێبى "ئیسلامۆفۆبیا..ترس له ئیسلام و سیاسه‌ته ئیمپراتۆرییه‌كان" كه له نووسینى دیپا كۆمار و وه‌رگێڕانى هاوكار عه‌بدوڵایه، به زمانى كوردى بڵاو كرایه‌وه.
هاوكار عه‌بدوڵا كه نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكى گه‌نجه به "وشه"ى راگه‌یاند، كتێبى "ئیسلامۆفۆبیا..ترس له ئیسلام و سیاسه‌ته ئیمپراتۆرییه‌كان"كه باسى "چه‌مكى ئیسلامۆفیا" ده‌كات بڵاو كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه هاوكار به "وشه"ى داوه، ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن نووسه‌رى ئه‌مه‌ریكى دیپا كۆمار نووسراوه و له وه‌رگێڕانى هاوكاره و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى ته‌فسیر بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هاوكار عه‌بدوڵا سێیه‌م كتێبى بڵاوكرده‌وه
هاوكار بۆ ناساندنى ئه‌م كتێبه به خوێنه‌ران به "وشه"ى گوت "ئه‌م كتێبه له دووتوێی 460 لاپه‌ڕه‌دا 10 به‌شی له‌خۆ گرتووه به سێ ته‌وه‌ری جیاواز باس له دیارده‌ی ئیسلامۆفۆبیا و سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا له به‌رانبه‌ر ئیسلام ده‌كات. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵی داوه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه راماڵێ كه وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ناشیرینكردنی ئیسلام و تۆمه‌تبارانكردنی كه‌سانێكی به تیرۆریست، ئه‌نجامیان داوه".
هه‌روه‌ها هاوكار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یى پێشه‌كیى بۆ نووسراوه.
هاوكار عه‌بدوڵا چه‌ند ساڵێكه ده‌ستى به كارى وه‌رگێڕان و نووسین كردووه و پێشتر دوو كتێبى تر‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان به ناوى "داعش له نێوان ململانێى مه‌زهه‌بى و شكستى به‌هارى عه‌ره‌بیدا"، ئه‌وه‌یان ماسته‌رنامه‌كه‌ى بووه و به‌شێوه‌ى كتێبیش چاپى كردووه، ئه‌ویتریان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوى "مێژووى تیرۆریزم" بڵاو كراوه‌ته‌وه كه وه‌رگێڕانه و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى سه‌رده‌مه‌وه چاپ كراوه.