چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ركى مسته‌فا كازمى له‌م مانگه‌دا قوڕس بێت، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئه‌و دۆسیانه ئاشكرا ده‌كات كه ده‌بێت كازمى كاریان له‌سه‌ر بكات.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و دۆسیانه ده‌كات كه ده‌بێت له‌م مانگه‌دا "حوزه‌یران" یه‌كلا بكرێنه‌وه، ده‌ڵێ له‌م كاته‌دا كازمى رووبه‌ڕووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت ده‌بێته‌وه.
به‌رپرسێكى حكوومه‌ت: ئه‌م مانگه سه‌ختترین قۆناغى كازمى ده‌بێت
راپۆرته‌كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له دۆسیه گه‌رمه‌كان كراوه، له‌وانه ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى كه حه‌وت وه‌زاره‌تى ماوه، دانوستاندنى ستراتیجى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكوومى به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، ئه‌م مانگه به قورسترین قۆناغى كاروانى حكوومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌بێت.
جیا له‌وه‌یش رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له به‌رپرسانى عێراق پێیان وایه ده‌بێت چاكسازى به كردار بێت نه‌ك گوفتار. له‌وانه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ په‌یامێكى ماجید شه‌نگالى كردووه كه باسى هه‌واڵه‌كانى چاكسازى حكوومه‌تى كردووه و گوتوویه‌تى، چاكسازى كرداره نه‌ك گوفتار، رێكارییه نه‌ك دروشم، جێبه‌جێكردنى بڕیاره نه‌ك دواخستن، تاكه‌ى گوێمان له چاكسازى ده‌بێت و شوێنهوارهكانیشى نابینن.