خانمە گۆرانیبێژی کورد شنیار نەجیب، نوێترین گۆرانی بە ناوی "دڵ لە سینەم دەرچوو" بڵاو کردەوە، كه پێش ئه‌و چه‌ندان گۆرانیبێژى تر به شێوى جیاواز گوتوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام كاره نوێیه‌كه‌ى شنیار ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌داوى خۆیدا هێناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى حوزه‌یران، شنیار نەجیب به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، لە چەناڵی یوتیووبى كوردماكس میوزك گۆرانی "دڵ لە سینەم دەرچوو"م بڵاو کردەوە، کە تێکسەکەی لەلایەن هادی مورادی نوسراوە، لەلایەن شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجام دراوە.
كاره نوێیه‌كه‌ى شنیار ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌داوى خۆیدا هێناوه
زیاتر گوتى، گۆرانى دڵ لە سینەم دەرچوو، یەکێکە لە ئاوازەکانی هونەرمەندی کۆچ کردوو ئەحمەد کایا، لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە گوتراوەتەوە، من وه‌ك یه‌کەمین خانم هونەرمەند ئەم گۆرانیه‌م گوتووه‌ته‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مى نوێ و كارى جوانتر و باشترم ده‌بێـ بۆ هه‌وادارانم.
شنیار نەجیب لە دایکبووی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمار کراوە، زیاتر له ڤیستیڤاڵه گه‌وره‌كانى كوردستان گۆرانییه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات.