وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی تری كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه كه له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كه كوڕێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ قوتابی كۆلێژی پزیشكییه نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ھه‌یه، دانیشتووی گرووپی ئه‌ندازیارانی شاری هه‌ولێره.
له هه‌رێمی كوردستان 745 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و تا ئێسته نۆ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.